یەکێک لەگەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمی خۆراک له‌ کوردستان و عێراق

پیشەسازی خۆراکی داس یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی خۆراک لە کوردستان و عێراق پیشەسازی خۆراکی DAS لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراوە، کە کۆمپانیایەکی لاوەکی کۆمپانیای خۆشناوە بۆ وەبەرهێنانی بازرگانی

Chairman

محەمەد غەفور مەجید

پەیامی خاوەن و بەڕێوەبەری جێبەجێکار:

لە ئێستادا کارگەی داس بەرهەمی گەنمی کوالیتی بەرز و تایبەت بۆ سەدان هەزار کەس لە عێراقدا بەرهەم دەهێنێت، پلانی داهاتووی کارگەی داس ئەوەیە کە بەرهەمەکانی هەناردەی وڵاتانی دیکەش بکات و ببێتە براندێکی نێودەوڵەتی. محەممەد خۆشناو پێی وایە کە داس پرۆژەیەکی گرنگی خۆراکییە کە یارمەتیدەردەبێت بۆ پاڵپشتی کردنی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە داهاتوودا دەتوانێت بە باشترین شێوە بەرهەمەکانی لە سەرجەم جۆرە جیاوازەکانی خۆراکدا بەرهەمبێهێنت و هەناردەی دەرەوەیان بکات.

محەممەد خۆشناو، لە ساڵی ٢٠٢٠ کارگەی پیشەسازی خۆراکی داسی دامەزراندووە. داس بە گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی خۆراک دادەنرێت لە عێراق کە گرنگی بەو خواردنەمەنیانە دەدات کە لە گەنم درووست دەکرێن. کارگەی داس، لە ماوەیەکی کەمدا توانیویەتی داهێنانێکی زۆر بکات لە بواری پیشەسازی خۆرکدا و بەرهەمەکانی لە تەواوی ناوچەکە فرۆشی باشی هەبێت. کارگەی داس رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە پەرەپێدانی بازرگانی گەنمی عێراق، هەرەوەها محەممەد خۆشناو بە خێرایی بووەتە کەسایەتییەکی پێشەنگ لە بازرگانی گەنم لە عێراق و وڵاتانی دیکە.

01 /
بینینی ئێمه‌

ئێمە تێدەکۆشین بۆ بینینێکی بەرز چۆنییەتی بەرهەمە خۆراکییە ناوخۆییەکان

هەمـوو هەوڵمان بـۆ ئەوەیـە بەرهەمـی خۆراکـی ناوخۆیـی بەبەرزتریـن کواڵیتـی دابیـن بکەیـن. زەویوزاری کوردسـتان زۆر بەپیتـە و جوتیارانمان ماندوونەنـاس و بەپەرۆشـن بـۆ دابیـن کردنـی بەرهەمـی خۆراکـی ئاسـتبەرز. دەمانـەوێ کوردســتان بگەیەنینــە قۆناغێــک کــە چیــدی پشــت بــە بەرهەمــی خۆراکــی هاوردەکــراو نەبەســتێت و بــە تــەواوی پشـت بـە بەرهەمـی ناوخۆیـی ببەسـتێت. باوەڕمانوایـە لـە داهاتووێکـی نزیکـدا ئـەم خەونـە دەکەینـە راسـتی. کۆمپانیــای داس دەبێتــە یەکــەم ســەرچاوەی بەرهەمــی خۆراکــی خۆماڵــی کواڵیتــی بــەرز. بەجۆرێــک لــە هەمــوو ئــەو بەرهەمانــە باشتـر دەبــن کــە لــە وڵاتانــی دراوســێوە هاوردەیــان دەکەیــن. ئامانجــمان بــەرزە، ئیرادەشــان بــۆ بەدیهێنانــی زۆر بەهێــزە.

vision
ئامانجی ئێمه‌

چی وامان لێ دەکات جیاواز بین لە ئەوانی تر

بـە ئەرکـی سەرشـانی خۆمانـی دەزانیـن کـە بۆشـایی بەرهەمـی کشـتوکاڵی ناوخۆیـی پڕبکەینـەوە. دەخوازیـن زۆرتریـن سـوود لـە زەویـوزار و دەشـتە سـەوز و بەپیتەکانمـان ببینیـن.، لەگـەڵ جوتیـاران کار بکەیـن، سـەبەتەیەکی خۆراکـی دەوڵەمەنـد دابینبکەیـن نـەک تەنیـا بـۆ هەرێمەکەمـان بەڵکـو بـۆ هەمـوو عێـراق و دواتریـش بـۆ هەمـوو رۆژهەڵاتـی ناوەڕاست. پیشەسـازیی خۆراکیـی داس ئامانجییەتـی گەنمـی خۆماڵـی بەکاربهێنێـت بـۆ بەرهەمهێنانـی چەندیـن خواردەمەنـی وەکـو ئـارد، سـاوار، ماکارۆنـی، بیسـکویت و چەنـد بەرهەمێکـی دیکـە.

< >
01 /
1
پركردنه‌وه‌ی كه‌لێنی كشتوكاڵ
پێویسته‌ پشت به‌خۆمان ببه‌ستین بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كانی كشوكاڵی له‌ ناوچه‌كه‌مان پربكه‌ینه‌وه‌
1
سوود لە زەویە سەوزەکانمان وەربگرین
سوودێکی تەواو لەزەوی سەوز و به‌پیتی خاكه‌كه‌مان وه‌ربگرین
1
کار لەگەڵ جوتیارانی ناوه‌خۆیی
لەگەڵ جووتیارانی ناوخۆ کارده‌كه‌ین بۆ بەکارهێنانی گەنم بۆ بەرهەمهێنانی چه‌ندین جۆری خۆراك
1
دروستکردنی سه‌به‌ته‌یێكی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند
سەبەتەیەکی خۆراکی دەوڵەمەند لەسەرتاسەری عێراق و ته‌واوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکەن
به‌رهه‌مه‌كانمان
کۆپلۆری بەرهەمە جیاوازەکان بە درێژایی چەندین حاڵەتی کارگە هونەرییەکان

پیشەسازی خۆراکی دی ئەی ئێس بەرهەمێکی جیاواز بەرهەم دێنێت بە درێژایی چەندین دۆخی کارگەی هونەری. کارگەکانی ئێمە مۆدێرنترین و پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیا و ئامێرەکان بەکاردێنن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کوالیتی بەرهەمەکان بەرزن هەروەها کارگەکانمان بە تەواوی لە لایەن کارمەندە ناوخۆییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت بەڵام بە یارمەتی و ڕێنوێنی گەورەترین مێشکی جیهان لە بوارە تایبەتەکانیان